کتێبی خانمەکەی ئۆباما بووە پڕفرۆشترین کتێبەکانی ئەمریکا

sharpress.net

254 جار خوێندراوه‌ته‌وه

01/12/2018‌

شارپرێس:
کتێبی بیرەوەرییەکانی میشێل ئۆباما، هاوسەری باراک ئۆباما سەرۆکی پێشووی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئەمریکا، 15ڕۆژ پاش بڵاوبوونەوەی بووە پڕ فرۆشترین کتێبەکانی ساڵ لە ئەمریکا و کەنەدادا.

بەپێی ئامارێکی ناوەندی بڵاوکردنەوەی "پینگوین" کتێبی "چۆن بوومە مێشێل ئۆباما" لە ماوەی 15ڕۆژدا 2 ملیۆن دانه‌ی لە ئەمریکاو کەنەدادا لێ فرۆشراوە.

ئەو ناوەندی چاپەمەنییە هەروەها ئەوەشی ڕاگەیاندووە، جگە لە ئەمریکاو کەنەدا لە ئوستڕالیا، بەریتانیا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، کۆریای باشوور و ئەفریقیای باشووریش ئەم کتێبە لە ڕیزی پڕفرۆشترینەکان بووە.

ناوەڕۆکی ئەم کتێبە دەروازەیەک لە ژیانی تایبه‌تنی خانمی ئۆباما پێش و پاش لە هاتنە نێو کۆشکی سپی پیشاندەدات.

ئەو یەکەمین خانمی بە ڕەچەڵەک ئەفریقی بوو. باراک ئۆبامای هاوسەریشی یەکەمین سەرۆکی ڕەشپێستی ئەمریکا لە ڕێزی سەرۆکەکانی ئەم وڵاتە هه‌ژماده‌كرێت.

خانمەکەی ئۆباما لەم کتێبەدا باسی کێشەکانی هاوسەرگیری لە نموونەی لەباربردنی کۆرپەلەی کردووە، ئەو  ئەوەشی گوتووە، کە چۆن پاش دووجار سکپڕبوونی بێ ئەنجام، بە بڵوری منداڵ بووە.

میشیل ئۆباما لەو کتێبەدا هەروەها ڕەخنەی لە دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكی ئێستای ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا گرتووە و وتوویەتی، هەرگیز ئەو لەبارەی ئەو قسەیەی کە وتبووی، مێردەکەی لەدایکبووی ئەمریکا نەبووە، لەبەر ئەوە سەرۆکێکی شەرعیی نییە، نابەخشێت.

هاوسەری ئۆباما ئەوەشی وتووە کە ئەمکارەی ترەمپ وایکردبوو خێزانەکەی ئەو لە مەترسیدابن.

ه.م







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved