پێده‌چێت ئیسكۆ ریاڵ مه‌درید به‌جێبهێڵت

sharpress.net

116 جار خوێندراوه‌ته‌وه

01/12/2018‌

شارپرێس:
به‌هۆی تێكچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئیسکۆ و سانتیاگۆ سۆلاری، راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌دریده‌وه‌ چاره‌نوسی ئه‌و یاریزانه‌ به‌ نادیاری ماوه‌ته‌وه‌.

ئیسكۆ له‌ دوایین یاری نێوان ریال مه‌درید و یانه‌ی رۆمای ئیتاڵی له‌ خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كان دوورخرایه‌وه‌ و یاری پێنه‌كرا، ئه‌وه‌ش وایكردووه‌ یاریزانه‌ ئیسپانییه‌كه‌ نیگه‌ران بێت بێت له‌ دۆخی ناو یانه‌كه‌ی.

رۆژنامەى دەیلى میرۆرى بەریتانى بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، یانه‌ی تۆتنهامی ئینگلیزی ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندی نێوان ئیسكۆ و یانه‌كه‌ی بقۆزێته‌وه‌ و به‌لكێشی ریزه‌كانی بكات.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ یانه‌كانی چێڵسی و مانچستەر سیتى هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی توانانی ئیسكۆ ده‌ده‌ن.
ه.م





ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved