بەرشەلۆنە لەگەڵ رابیۆت گەیشتوەتە ڕێککەوتن و گرێبەست واژۆ دەکات

sharpress.net

90 جار خوێندراوه‌ته‌وه

01/12/2018‌

شارپرێس:
بەرشەلۆنە لەگەڵ رابیۆت گەیشتۆتە رێکەوتن بۆ ئەوەى پاش کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەى لەگەڵ پاریس سانجێرمان بیگوازێتەوە ریزەکانی.

میدیاکانی فەرەنسا بڵاویان کردوەتەوە "نوێنەری رابیۆت چاوی بە بەرپرسانی یانەى بەرشەلۆنە کەوتوەو لەسەر هەموو شتێک رێکەوتون لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکەدا".

میدیاکان باسیان لەوەشکردوە "کۆبونەوەکەی هەردولا بە سەرکەوتووی کۆتایی هاتوەو کۆتایی ئەم وەرزە کە رابیۆت بۆندەکەى لەگەڵ پاریس کۆتایی دێت یانەى بەرشەلۆنە دەست بە کڕینی دەکات".

میدیاکان ئەوەشیان وتوە "یانەى بەرشەلۆنە ئامادەیی خۆی پیشانداوە ساڵانە 13 ملیۆن یۆرۆ وەک موچە بداتە رابیۆتی فەرەنسی و یانەى پاریس سانجێرمان لەسەرەتاى ئەم وەرزەوە هەوڵ بۆ ئەوە دەدات بۆندی رابیۆت نوێ بکاتەوەو لە یانەکە بیهێڵێتەوە بەڵام یاریزانەکە خواستی ئەوەیە بچێتە بەرشەلۆنەوە".

هـ ـ ر






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved