هۆكاری ئامادەنەبوونی سێرجیۆ ئەگۆیرۆ

sharpress.net

101 جار خوێندراوه‌ته‌وه

02/12/2018‌

شارپرێس:
سێرجیۆ ئەگۆیرۆی ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی لەیاری یانەكەی بەرانبەر پۆرنمۆس ئامادە نەبووە.

پیپ گواردیۆلای ئیسپانی ‌و راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، كە سێرجیۆ كێشەی هەبووەو ئازار لەماسولكەكانی هەبووە، بۆیە بەشداری پێنەكراوە.

پیپ گواردیۆلا راشیگەیاند، نەیویستووە سەركێشی بە ئەو یاریزانە ئەرجەنتینییەوە بكات، بۆیە بەشداری بەیاریزانەكە نەكردووە لەیارییەكە.

راهێنەرە ئیسپانییەكە ئەوەشی راگەیاندووە، كە ئەگۆیرۆ لەژێر چاودێری پزیشكیدایەو بەزوویی چارەسەری بۆ دەكرێت، كە لەجێگەی ئەو یاریزانە گاربرێل خیخۆس یەشداری یارییەكەی كرد.

هـ ـ ح







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved