میسی لەدەرەوەی سێ‌ پاڵێوراوەكەی تۆپی ئاڵتوونییە

sharpress.net

63 جار خوێندراوه‌ته‌وه

02/12/2018‌

شارپرێس:
سەرچاوە هەواڵییەكان ناوی ئەو سێ‌ یاریزانەیان ئاشكراكرد، كە پاڵێوراون بۆ بردنەوەی تۆپی ئاڵتوونی گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ.

پێگەی "سكای سپۆرت ئیتالیا" بڵاویكردەوە، هەریەكە لەلۆكا مۆدریچی كرواتی‌و كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی‌و ئەنتوتن كریزمانی فەرەنسی كاندیدن بۆ بردنەوەی تۆپی ئاڵتوونی.

ئەمە لەكاتێكدایە لەماوەی 10 ساڵی رابردوودا لیۆنێل میسی لەسەرجەم جارەكاندا كاندید بووە بۆ بردنەوەی تۆپی ئاڵتوونی بەڵام ئەمساڵ ناوی نییەو ئەوەش بووەتە رۆژەڤی میدیاكان.

پێگەكە بڵاویشیكردەوە، كە لۆكا مۆدریچ بەهێزترین كاندیدە بۆ بردنەوەی تۆپی ئاڵتوونی، كە لەدوو شەممەی داهاتوو خەڵاتەكە پێشكەش دەكرێت.

هـ ـ ح







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved