ریاڵ مەدرید جوڵە بۆ كڕینی دیبالا ناكات

sharpress.net

66 جار خوێندراوه‌ته‌وه

02/12/2018‌

شارپرێس:
یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لەوەرزی گواستنەوەی زستانەیی‌و هاوینەیی داهاتوو بەنیازی كڕینی چەند یاریزانەكە، كە لەو بارەوە ناوی پاولۆ دیبالا دەهێنێت.

پێگەی "كاڵچیۆ مێركاتۆ"ی ئیتالی بڵاویكردەوە، كە فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانەی ریاڵ مەدرید هیچ نیازێكی نییە لەوەرزی گواستنەوەی زستانەیی داهاتوو، پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس بكرێت.

پێگەكە بڵاویشیكردەوە، كە یانەی یۆڤانتۆیش بەنیاز نییە لەوەرزی گواستنەوەی زستانەیی ئەو یاریزانەی بفرۆشێت‌و ئەو دەنگۆیانە دوورن لەراستییەوە.

هەروەها ئەو پێگەیە بڵاویكردەوە، كە فلۆرنتینۆ پێرێز پەیوەندی لەگەڵ ئیدارەی یانەی یۆڤانتۆس باش نییەو نایەوێت لەهاوینی داهاتووش ئەو یاریزانە بكرێت.

هـ ـ ح







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved