كۆرپەیەك پێش لەدایكبوونی دایكی دەكوژێت

تەندروستی

02/12/2018‌ 892 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ژنێكی دانیماركی بەهۆی نەخۆشییەكی دەگمەن مرد، كە منداڵەكەی ناو سكی تووشی ئەو نەخۆشییەی كردووە.

گۆڤاری Journal of Neuropathology & Experimental Neurology بڵاویكردەوە، كە ئەو رووداوە رووداوێكی سەیر بووە، كە ئەو ژنە تووشی نەخۆشی كرۆتزفیلد – جاكوب بووە.

ئەو نەخۆشییە زیان بەمێشكی مرۆڤ دەگەیەنێت‌و بەو هۆیەشەوە ئەو ژنە گیانی لەدەستداوە، كە منداڵەكە هۆكاری ئەو مردنە بووە.

لە 20 ساڵ پێش ئێستاشدا ژنێك بەهەمان نەخۆشی مردووە، دوای ئەوەی ژنەكە رەتیكردووەتەوە، منداڵەكەی لەناو بەرێت.

هـ ـ ح