كچەكەی ترامپ پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ كوڕێكی بەرەگەز عەرەب هەیە

جیهان

02/12/2018‌ 4347 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوە هەواڵییەكان باس لەبوونی پەیوەندی نێوان تیفانی ترامپ ‌و گەنجێكی عەرەبی بەرەگەز لوبنانی بەناوی مایكڵ بۆڵس دەكەن.

پێگەی "Page Six"ی ئەمریكی بڵاویكردەوە، كە تیفانی كچی دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا، كە لەهاوسەری پێشووی ترامپ مارلا مابلز لەدایك بووە، پەیوەندی بەو گەنجەوە هەیەو بەڵێنی پێداوە.

مایكڵ كوڕی خاوەنكاری لوبنانی "مەسعەد بۆڵس"ە، كە بەرێوەبەرایەتی چەند كۆمپانیایەك دەكات‌و سەرمایەكەی بەملیۆنان دۆلار ئەژمار دەكرێت.

مایكڵ لە ویدرس فلەلەندەنی پایتەختی بەریتانیا دەژی ‌و تیفانی لەیۆنان لەهاوینی رابردوو بینیوەو بەو هۆیەشەوە پەیوەندی لەنێوانیان دروست بووە.

هـ ـ ح