ئەپڵ ئەو مۆبایلەی ئاشكرادەكات لە 2018 زۆرترین فرۆشی هەبووە

جیهان

02/12/2018‌ 576 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای ئەپڵی ئەمریكی، ئەو جۆرە مۆبایلەی ئاشكراكرد، كە زۆرترین فرۆشی لەساڵی 2018 هەبووە.

بەپێی قسەی گریگ گوسویاك بەرێوەبەری پەیوەندییەكانی كۆمپانیای ئەپڵ مۆبایلی جۆری "ئایفۆن ئێكس ئاڕ" ئەو مۆبایلە بووە لەساڵی 2018 زۆرترین فرۆشی هەبووە.

كۆمپانیای ئەپڵ مۆبایلی "ئایفۆن ئێكس ئار"ی لەمانگی تشرینی یەكەم خستە بازاڕ‌كانی جیهان، كە نرخەكەی 749 دۆلار بووە.

مۆبایلی "ئایفۆن ئێكس ئار" خاوەی كۆمەڵێك تایبەتمەندی زۆرەو بەهۆی ئەو تایبەتمەندییانەشی لەئاستی جیخان پێشوازییەكی زۆری لێكراوە.

هـ ـ ح