دەستگیركردنی ژنێك بەهۆی هاوسەرگیری لەگەڵ مێردمنداڵێك

جیهان

02/12/2018‌ 3758 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەشاری مۆمبای هندستان، ژنێكی تەمەن 20 ساڵ دەستگیركرا، ئەوەش بەهۆی هاوسەرگیری لەگەڵ مێردمنداڵێك، كە تەمەنی تەنیا 17 ساڵ بووە.

كەناڵی "بی بی سی" بڵاویكردەوە، ئەو ژنە دوای دەستگیركردنی بۆ ماوەی 15 رۆژ دەستبەسەر كراوە، كە بەهۆی سكالای باوكی مێردمنداڵەكە دەستگیركراوە.

ژنەكە بەتۆمەتی هەڵخەڵەتاندنی منداڵ دەستگیركراوە، كە بەهۆی تەمەنی كوڕەكە نەگەیشتووەتە 18 ساڵ ئەو ژنە لەیاساكانی هندستان بەتاوانبار ئەژمار دەكرێت.

لەیاساكانی هندستان كوڕان‌و كچان پێش هەژدە ساڵی دەتوانن سێكیس بكەن، بەڵام لەتەمەنی 18 ساڵی هاوسەرگیری فەرمی-یان بۆ دەكرێت.

هـ ـ ح