پاسەوانانی باخچەیەكی ئاژەڵان پڵنگێكی دەگمەن دەكوژن

جیهان

02/12/2018‌ 1023 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پاسەوانانی باخچەیەكی ئاژەڵان پڵنگێكی دەگمەنیان كوشت، كە ئەو پڵنگە ئەگەری لەناوچوونیان لەسەرە.

رۆژنامەی میرۆری بەریتانی بڵاویكردەوە، كە ناوی ئەو پڵنگە "مارگاش"ەو تەمەنی 8 ساڵەو دوای ئەوەی هەڵاتووە ئەو پاسەوانانە كوشتوویانە.

وتەبێژی باخچە ئاژەڵانەكەش، لەبارەی كوشتنی پڵنگەكە روونكردنەوەی داوەو رایگەیاندووە، بەهەڵە كوژراوەو پاسەوانەكان ویستوویانە بەسەلامەتی بیگرن، بەڵام نەیانتوانیوە ئەوە بكەن.

مارگاش لەباخچەی ئاژەڵانی نۆرفك لەئایاری 2010، لەدەیك بووەو دواتر لەساڵی 2011 رەوانەی باخچەی ئاژەڵانی دودلی كراوە، كە ژمارەی ئەو جۆرە پڵنگە زۆر كەمە لەسەر ئاستی جیهان.

هـ ـ ح

بەپەلە