ئەو وڵاتانەی باشترین ئاستی تەندروستی-یان بۆ خەڵكەكەی هەیە

جیهان

02/12/2018‌ 824 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
خشتەیەكی جیهانی، ریزبەندی ئەو وڵاتانەی ئاشكراكرد، كە باشترین ئاستی تەندروستییان بۆ خەڵكەكەی هەیە.

بەپێی ریزبەندییەكە وڵاتی سەنگافورە لەپلەی یەكەمی 149 وڵات دێت‌و لەدوای ئەویش لۆكسمبۆرگ دێت، كە ئەو دوو وڵاتە باشترین ئاستی تەندروستی پێشكەشی خەڵكەكەیان دەكەن.

لەدوای ئەو وڵاتانەش هەریەكە لەبەریتانیاو ئەمریكاو ئستورالیاو دێن، خەڵكی ئەو وڵاتانەش بەكەمترین رێژە تووشی نەخۆشی دەبن.

هەروەها وڵاتانی ژاپۆن‌و قەتەرو هۆنگ كۆنگ ‌و ئیمارات‌و چین‌و سویسرا و نەمساو سوید و نەرویج لەپلەكانی 10 باشترین وڵاتی جیهانن.

هـ ـ ح