خولی ئینگلتەرا.. ئارسناڵ یاری دێربی لە تۆتنهام بردەوە

sharpress.net

62 جار خوێندراوه‌ته‌وه

02/12/2018‌

شارپرێس:
لە خولی ئینگلتەرا ئارسناڵ یاری دێربی بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە تۆتنهامی بردەوە.


ڕۆژی یەک‌شەممە لە بەردەوامی یارییەکانی هەفتەی ١٤ ی خولی نایابی ئینگلتەرا،یانەی ئارسناڵ لە یاریگای ئیمارات میوانداری یانەی تۆتنهامی کرد.


یاریەکەش بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە سوودی ئارسناڵ کۆتایهات.


گۆلەکانی ئارسناڵ ئۆبامیانگ دوو گۆڵ و لاکازێت و تۆرێرا تۆماریان کرد،گۆڵەکانی تۆتنهام دایەر و هاری کەین تۆماریان کرد.


بەم ئەنجامەش، یانەی ئارسناڵ بە کۆکردنەوەی ٣٠ خاڵ لە پلەی چوارەمی ڕیزبەندیدا دەبینرێت بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ تۆتنهامی پێنجەمی ڕیزبەندی.


هـ ـ ر







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved