ئەڵمانیا بەبێ پاڵاوتن بەشداری پاڵەوانێتی یۆرۆی ٢٠٢٤ دەکات

sharpress.net

116 جار خوێندراوه‌ته‌وه

02/12/2018‌

شارپرێس:
هەڵبژاردەى ئەڵمانیا بەبێ پاڵاوتن بەشدارى لە یۆرى ٢٠٢٤ى وڵاتەکەیدا دەکات.


ڕۆژی یەک‌شەممە لانس کیلى پلاندانەرى سەرەکى یۆرۆى ٢٠٢٤  ڕایگەیاندوە  "هەڵبژاردەى ئەڵمانیا پێویستى بە پاڵاوتن نییە بۆ بەشداریکردن لە جامى نەتەوەکانى ئەوروپاى ٢٠٢٤، کە بڕیارە پاڵەوانێتییەکە هەر لەو وڵاتەدا بەڕێوەبچێت".


 لانس کیلى ئاماژەی بەوەداوە "بەم شێوەیە رێکارەکان دانراون و ئەڵمانیا بەشدارى پاڵاوتن ناکات".

 هەڵبژاردەى ئەو وڵاتانەى شارەکانیان میواندارى یارییەکان دەکەن، بەشدارى لە پاڵاوتنەکاندا دەکەن، کە ئەمەش بۆ یەکەم جارە لە ساڵى ١٩٧٦ەوە رووبدات. لە ئەیلولى رابردوودا مەلەفى ئەڵمانیا شەرەفى میوانداریکردنى یۆرۆى ٢٠٢٤ى پێبەخشرا و کێبڕکێکەى لە مەلەفى تورکیا بردەوە.

هـ ـ ر







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved