خولی ئیسپانیا.. بەرشەلۆنە خۆی گەیاندەوە یەکەمی ڕیزبەندی

sharpress.net

86 جار خوێندراوه‌ته‌وه

02/12/2018‌

شارپرێس:
لە خولی ئیسپانیا بەرشەلۆنە بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە ڤیاڕیالی بردەوە.


لەبەردەوامی یارییەکانی  هەفتەی ١٤ ی خولی ئیسپانیا،یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای کامپ نۆ میوانداری یانەی ڤیاڕیالی کرد.

یاریەکەش بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە سوودی بەرشەلۆنە کۆتایهات،گۆڵەکانیش لە خولەکەکانی ٣٦ و ٨٦ پیکیە و ئالێنا تۆماریان کرد.

بەم ئەنجامەش، یانەی بەرشەلۆنە بە کۆکردنەوەی ٢٨ خاڵ بە شێوەیەکی کاتی لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندیدا دەبینرێت،ڤیاڕیالیش بە ١٤ خاڵ لە پلەی حەڤدەدایە.

هـ ـ ر







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved