راستی كڕینی یانەیەكی كەتەلۆنی لەلایەن پێكییەوە

sharpress.net

240 جار خوێندراوه‌ته‌وه

03/12/2018‌

شارپرێس:
ناوی جێرارد پێكی ئیسپانی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە بەسراوە بەكڕینی یانەیەكی كەتەلۆنی.

بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكان، پێكی یانەی ریوس دیپۆرتیۆی كەتەلۆنی كڕیوە، كە بەم دوایانە ئەو یانەیە تووشی قەیرانی دارایی بووە.

رۆژنامەی مۆندۆ لەو بارەوە بڵاویكردەوە، كە ئەو دەنگۆیانە راست نین، جێراد پێكی ئەو یانە كەتەلۆنییەی كڕی بێت.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە هیچ گفتوگۆیەك لەنێوان پێكی‌و بەرپرسان‌و خاوەنی یانەكە ئەنجامنەدراوەو دەنگۆكان راست نین.

پێشتر جێراد پێكی ئەوەی راگەیاندبوو، كە خواستی هەیە بۆ كڕینی یانەیەكی تۆپی پێی‌و دوای وازهێنان لەیاریكردن لەو بوارە كار دەكات.

هـ ـ ح







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved