وێنە.. ئێل جی مۆبایلێكی 16 كامێرایی دروست دەكات

جیهان

03/12/2018‌ 615 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پێگەی "GizChina" بڵاویكردەوە، كە كۆمپانیای ئێل جی، مۆبایلێكی دروستكردووە، هاوشێوەی لەپێشتردا نییە.

پێگەكە بڵاویشیكردەوە، تایبەتمەندی ئەو مۆبایلە لەوەدایە، كە 16 كامێرای وەك كامێرای سەرەكی هەیە، كە ئەوەش وایكردووە خێراییەكی زۆری هەبێت لەوێنەگرتن.

قەبارەی كامێراكان بچووكن‌و كێشیان كەمەو خاوەنی كۆمەڵێك تایبەتمەندی بەرزەو توانای وێنەگرتنی سێ‌ رەهەندی هەیە.

كۆمپانیای ئێڵ جی، بەم نزیكانە ئەو مۆبایلە نوێیەی دەخاتە بازاڕەكانی جیهان‌و نرخەكەشی 1000 دۆلاری ئەمریكی دەبێت.

هـ ـ ح