روسیا بینای وێستگەیەكی ئاسمانی لەسەر مانگ دروست دەكات

جیهان

03/12/2018‌ 1047 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
روسیا بەنیازە بینای وێستگەیەكی ئاسمانی لەسەر رووی مانگ دروست بكات، ئەوەش لەساڵی 2025.

روسیا بۆ ئەو مەبەستە پرۆژەیەكی ئامادەكردووەو پرۆژەكەش لەرێگەی چەند دیزاینەرێكی بەناوبانگی ئەو وڵاتە ئامادەكراوە.

دەزگای "رۆسكۆسمۆس"ی گەردوونی روسی لەژێر سەرپەرشتی دمیتری رۆگۆزین پرۆژەكەی ئامادەكردووە، كە تەواوی پرۆژەكە لەسەر رووی مانگ جێبەجێدەكرێت.

بڕیارە دەكگا رووسیەكە بەئاگاداری‌و هەماهەنگی لەسەر ئاژانسی "ناسا"ی ئەمریكی پرۆژەكە جێبەجێبكات، كە ناوی پرۆژەكە "Gateway".

هـ ـ ح