كاتژمێری زیرەك دوو ساڵ تەمەنی مرۆڤ درێژ دەكات

جیهان

03/12/2018‌ 738 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی توێژینەوەیەكی نوێ‌، كاتژمێری زیرەك، دەبێتە هۆی زیادكردنی دوو ساڵ تەمەن بۆ مرۆڤ.

توێژینەوەكە لەسەر 420 كەسی سەروو تەمەن 15 ساڵ ئەنجامدراوە، كە كاتژمێری زیرەكی-یان لەدەستبووەو رۆژانە بەكارهێناوە، كە ئەو كەسانە بەهۆی ئەو كاتژمێرەوە توانای جەستەییان زیاتر بووە لەو كەسانەی بەكاریاننەهێناوە.

هەر بەپێی توێژینەوەكە، ئەو كەسانەی ئەو كاتژمێرە بەكاردەهێنن، چالاكی رۆژانەیان زۆرتر دەبێت، بەهۆی بوونی چەند تایبەتمەندییەك لەكاتژمێرەكان وا دەكات ئەو چالاكییەیان زیاتر بێت.

هەروەها توێژینەوەكە ئاشكرایكردووە، ئەو چالاكییانە وا دەكات كێشی مرۆڤ كەمبكەنەوەو ئەوەش سوودی بۆ تەندروستی دەبێت‌و لەنەخۆشییە كوشندەكان رزگاری دەكات.

هـ ـ ح