بۆ یەكەم جار لەجیهان.. ئینتەرنێتی نەوەی پێنجەم دەكەوێتە كار

جیهان

03/12/2018‌ 1118 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆریای باشوور بۆ یەكەم جارو لەئاستی جیهان هێڵێكی ئینتەرنێتی نەوەی پێنجەم (5G)ی خستە كار.

كۆریای باشوور لەدوای كێبڕكێكردن لەگەڵ ئەمریكاو چین پێش ئەو دوو وڵاتە كەوت‌و ئەو خزمەتگوزارییەی لەوڵاتەكەی لەبواری تەكنەلۆژی خستەكار.

پێگەی "ئاكتوالنی نوفوستی" بڵاویكردەوە، لەئێستادا ژمارەیەكی كەم لەخەڵك ئەو ئینتەرنێتە بەكاردەهێنێت‌و بڕیارە لەداهاتوو بەتەواوی لەسەرانسەری وڵاتەكە بكەوێتە كار.

تۆڕی ئینتەرنێتی نەوەی پێنجەم پێشكەوتووترین تۆڕی ئینتەرنێتی جیهانییەو چەند كۆمپانیایەك وەبەرهێنان لەو بوارە دەكەن، بۆ ئەوەی ئەو خزمەتگوزارییە بخەنە كار.

هـ ـ ح