هەیفا وەهبی بێدەنگی لەسەر كاردانەوەكانی سەر عەزییەكەی شكاند

هەمەڕەنگ

03/12/2018‌ 1721 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەیفا وەهبی هونەرمەندی لوبنانی بێدەنگی لەسەر ئەو كاردانەوانە شكاند، كە لەسەر عەزییەكەی دروست بووە.

كاردانەوەكانی سەر هەیفا وەهبی لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بووە، دوای ئەوەی بەعەزییەكی نیمچە رووتەوە دەركەوت.

هەیفا وەهبی لەو بارەوە رایگەیاندووە، كە ئەو وێنەیەی بەناوی ئەوەوە بڵاوكراوەتەوە، هی ئەو نییەو دەستكاری كراوە ئەوەش لەرێگەی بەرنامەی فۆتۆشۆپەوە.

هەروەها رایگەیاندووە، ئەو وێنەیە هی فیلمی "خیر وبركە" وەرگیراوەو دواتر بۆ مەبەستێكی دیاریكراو دەستكاری كراوەو بەو شێوەیە بڵاوكراوەتەوەو ئەوەش كاردانەوەی دروستكردووە.

بڵاوكردنەوەی وێنەكەی هەیفا وەهبی دوای ئەوە هات چەند رۆژێك پێش ئێستا رانیا یوسفی هونەرمەندی میسری، بەعەزییەكی نیمچە رووت دەركەوت‌و ئەویش كاردانەوەی گەورەی دروست كرد.

هـ ـ ح