چاوەڕواننەكراو.. شیری چاڵجاڵۆكە لەشیری مانگە بەهێزترە

جیهان

03/12/2018‌ 467 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زانایانی چین ئاشكرایانكرد، جۆرێك لەجاڵجۆڵەكەكان سەرەڕای بچووكییەكەی شیری هەیە.

ئەو جۆرە جاڵجاڵۆكەیە بە "تۆكسیاس ماگناس" ناودەرێت‌و لەوڵاتی تایوان دەژی‌و قەبارەی بەقەد مێروولەیەكی گەورە دەبێـ.

توێژینەوەی زانا چینییەكان، كە لە ناوەندی زانستی یۆنن ئەنجامدراوە ئاشكراشیكردووە، كە دایكانی ئەو جۆرە جاڵجاڵۆكەیە شیر وەك خواردن دەدەنە بەچكەكانیان، ئەو شیرەش وەك سەرچاوەی خۆراكی چوار هێندەی شیری مانگا بەهێزە.

هەروەها زاناكان ئاشكرایانكردووە، كە شیری ئەو جۆرە جاڵجاڵۆكەیە لەناوچەیەكی كراوە لەنزیك كۆئەندامی مێینەی دەردەدات‌و ئەویش رەنگی سپییە.

هـ ـ ح