كریستیانۆ رۆناڵدۆ ژمارەیەكی پێوانەیی دەشكێنێت

sharpress.net

113 جار خوێندراوه‌ته‌وه

03/12/2018‌

شارپرێس:
كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی‌و یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس، ژمارەیەكی پێوانەیی شكاند، كە 60 ساڵە ئەو ژمارە تۆماركراوە.

یانەی یۆڤانتۆس لەئەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕێ‌ كۆمەڵایەتی "تویتەر" ، كریستیانۆ رۆناڵدۆ یەكەم یاریزانە لەدوای وەرزی 1957-1958 توانییەتی 10 گۆڵ لە 14 هەفتەی خولی ئیتالی تۆماربكات.

یانەی یۆڤانتۆس بڵاویشیكردەوە، ژمارەی پێشوو بەناوی جۆن چارلز بووە، كە لەو ساڵەدا ئەو ژمارە گۆڵەی لەخولی ئیتالی تۆماركردووە.

رۆناڵدۆ بەو ژمارەیەش ژمارەیەكی یاریزانی پۆڵەندی كرشیشتۆف بیاتكی هێرشبەری جەنەوای یەكسانكردووەتەوە.

رۆناڵدۆ لەهاوینی رابردوو رووی لەیانەی یۆڤانتۆس كردو لەئێستادا ئاستێكی بەرز لەخولی ئیتالی پێشكەش دەكات، كە بەوە سەرنجی هەموو لایەكی بۆ خۆی راكێشاوە.

هـ ـ ح







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved