شارپرێس:
كلیمنت لینگلیتی فەرەنسیو یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت یاری بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەكەی بكات.
لینگلیت لەمیانی بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنی رایگەیاند، یاریكردن بۆ هەڵبژاردەی فەرەنسا ئاواتی ئەوە بۆیە كار بۆ ئەوە دەكات یاری بۆ هەڵبژاردەكەی بكات.
ئەو یاریزانە فەرەنسییە راشیگەیاند، ئەمساڵ كارێكی زۆر دەكات بۆ ئەوەی ئاستی بەرز پێشكەش بكاتو بانگهێشتی هەڵبژاردەی فەرەنسا بكرێت.
ئەمە لەكاتێكدایە كلیمنت لینگیلت ئێستا یاری بۆ یانەی بەرشەلۆنە دەكاتو لەیارییەكانیش ئاشتێكی بەرز پێشكەش دەكات.
هـ ـ ح