دەستكەوتێكی مێژوویی.. پاسپۆرتی ئیماراتی دەبێتە یەكەمی جیهان

جیهان

03/12/2018‌ 754 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پاسپۆرتی وڵاتی ئیمارات بووە باشترین پاسپۆرتی جیهان‌و پلەی یەكەمی وەرگرت، كە ئەوەش دەستكەوتێكی مێژووییە بۆ ئەو وڵاتە.

ئاژانسی هەواڵی "وام" بڵاویكردەوە، كە پاسپۆرتی ئیمارات بەهێزترین پاسپۆرتی جیهانەو پلەی یەكەمی هەیە، ئەوەش بەپێی راپۆرتێكی پاسپۆرت ئیندكس.

هەر بەپێی راپۆرتەكە پاسپۆرتی ئیماراتی بەبێ‌ ڤیزە دەتوانی گەشتی 167 وڵاتی پێبكەیت،  كە ئەوەش بەرێژەی گەشت بۆ 84% ی وڵاتانی جیهان.

پاسپۆرتی ئیماراتی لەساڵی 2016 لەپلەی 27 بوو، لەئێستاداو بەهۆی هەوڵی وڵاتەكە، پاسپۆرتەكە لەساڵی 2018 هاتووەتە پلەی یەكەم.

هـ ـ ح

بەپەلە