هۆكاری زوو ماندبوونی پێ‌و چۆنییەتی چارەسەری

تەندروستی

03/12/2018‌ 976 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئایا تا ئێستاكە تووشی ئەم هەستە بوون كە لە پێیەكانتاندا هەست بەسستی ولاوازی بكەن؟ یان وا هەستبكەن كێوماڵتان كردبێت و ئەوەندە ماندوون كە چیدی ناتوانن ئەو بجوڵێنن؟ ئەم هەستە ماندوویەتییە لە پێیەكانتان بەهۆی چییەوەیە؟ كەواتە با هۆكارەكانی بزانین.

هۆكاری ماندوویەتی پێیەكانتان چییە؟
هۆكاری ماندوویەتی پێیەكانتان پەیوەست بەوەیە كە ئەم هەستی ماندوویەتی ئێوە بە چ شێوازێكە. ئەگەر بەجۆرێكە كە لە پێیەكانتان هەست بە ناڕەحەتی دەكەن بەشێوازێك كە مەساجدان یان هەستانەوە و بەڕێگاداچوونتان باشتر دەبن، دەتوانن هۆكاری ئەم كێشەیه سیندۆرمی پێی بێقەراری ناو لێ بنێین. ئەگەر وەك دەرزی ئاژنین بە پێیەكانتان بێت، لەبەر كەم خوێنیێە، بەڵام كێشەگەلی تریش هەن كە دەتوانین حەوت خاڵی ئەو بەمشێوەیە ئاماژە پێبكەین.

1_سیندۆرمی پێی بێقەرار( Restless Leg Syndrome) یان ( RLS)
سیندۆرمی پێی بێقەرار  (RLS) جۆرە تێكچوونێكی خەوە كە لەودا كەسی تووشبوو تووشی هەستێكی ناخۆش لە پێیەكانیدا دەبێت. بەشێوازێك هەستی دەرزی ئاژنین، كزانەوە، ئێش یان ختۆكەدان و جووڵەی زیندەوەرئاسا بەسەریەوەی هەیە، بۆ كەمكردنەوەی ئەم هەستە ناچارن پێیەكانی خۆتان بجوڵێنن یان ڕابكێشن.

ئەم هەستەناخۆشە بەزۆری لە نەرمایی ساقی پێدا ڕوودەدات، بەڵام دەتوانێت لەهەرجێگایەكی ئەندامەكان وەكوو مەچەكی پێ تا ڕانەكان و تەنانەت لەدەست و زكیشدا هەستی پێبكرێت. دەستپێكی ئەم هەستە لە پێیەكاندا كاتێكە كە نەخۆش ڕادەكشێت یان بۆ ماوەیەك دادەنیشێت. كەسەكە كە تووشی ئەم حاڵەتە دەبێت ناچارە پێیەكانی خۆی بجوڵێنێت، چوونكە جوڵەی پێیەكان، بەڕێگاداچوون، مەساجی پێیەكان یان نۆشتانەوەی ئەژنۆ، بەشێوازێكی كاتی نیشانەكانی كەمتر دەكاتەوە.

نەجووڵان و پشوودان كاریگەری پێچەوانەی هەیەو دەبێتە هۆی تووندتربوونی نیشانەكانی نەخۆشییەكە. كەواتە كەسانی تووشبو بەم سیندرۆمە لە بەخەوداچووندا تووشی كێشە دەبن و بەزۆری باشترین خەو لە كۆتاییەكانی شەو و بەرەبەیانیاندا تەجروبە دەكەن. چونكە ئەم كەسانە خەوی پێویستیان تەجروبە نەكردووە و پێدەچێت بەدرێژایی ڕۆژ هەست بەخەواڵۆیی بكەن.

2_كەمخوێنی یان ئانۆمی
كەمخوێنی دەبێتە هۆی ئەوە پێیەكان یان دەستەكانی‌ئێوە بەخەودا بچن. ئەگەر كەمخوێن بن یان خوێنتان خەست بووبێت، بەدڵنییایەوە ئەم هەستەتان تەجروبە كردووە، كە ئەندامێكی تایبەت لە جەستەتان بەتەوای بێ هەست بووە و كاتێك بۆ جۆڵاندنی ئەو هەنگاو دەنێن، وەك دەرزی ئاژنینی لێدێت، كە لەئەنجامدا پاش لە كزەكردنێكی زۆر، ئاسایی دەبێتەوە و بەتەواوی هەمووشتێك هەستپێدەكات.

ئەگەر كەمخوێنی ئێوە تا ئەم جێگایە پێشكەوتووە كە هەست بەلاوازی لە پێیەكانتان ئازاربەخش بێت، دەبێت كاری پێویستی بۆبكەن و پشكنینێكی وردی خوێنتان بكەن تا دیاری ببێت كەمخوێنی ئێوە لە كەمیی ئاسنەوەیە یان لە كەمێتی ڤیتامینەكان؟ ئەوكات بەگونجانی خاڵی لاوازی جەستەتان دەرمان و ڕژێمی خواردنی شیاو هەڵبژێرن.

3_كێشەی گورچیلەكان
ئەگەر كاركردنی گورچیلەی ئێوە بەهەر هۆكارێك كێشەی تێكەوتبێت، بەئەگەرێكی زۆرەوە كەمیی ئاسن و ئانۆمیتان هەیە، چونكە كارنەكردنی كەموكورتی گورچیلە دەبێتەهۆی كەمبوونەوەی خەزنكردنی ئاسن لەخوێندا و ئەم كەموكورتیەش لەپاڵ گۆڕانكاری تری مەوادی كیمیاوی دەتوانێت كێشەی دەمار و جوڵان و نەجوڵان بەدی بێنێت.

4_قەڵەوی و زیادكردنی كێش
پێدەچێت هەستی لاوازی ئێستای ئێوە لەكەمیی شتێك لە جەستەدا نەبێت. بەڵكوو بریتی لە زیادبوونی شتێك بێت! شتێك وەكوو چەوری و كێش.

لۆجیكی دێتەبەرچاو كە زیادبوونی كێش ببێتەهۆی گوشارێكی زۆر لەسەر پێیەكانتان و هێزی جوڵانی باش لە مرۆڤ بسێنێتەوە. كەواتە ئەمە واتە قەڵەوی زیاتر! بەڵام دەتوانین بە ڕجێمێكی ڕێكوپێك لەژێر چاودێری دكتۆردا كەمێك لەم گووشارە لەبەر پێیەكان كەمبكەینەوە و پاشان وەرزش بكەین.

5_پێڵاوی پاژنە بەرز
ئەگەر لە لایەنگرانی ئەمجۆرە پێڵاوەن، كەواتە بۆڵە بۆڵ مەكەن، پێیەكانی ئێوە لەمجۆرە پێڵاوانەدا جۆرێكیان لێدێت، كە گوشارێكی زۆر دوچاری پەنجەی پێتان دەبێت. كەواتە ئەگەر هەستی ماندوویەتی و ژاندارانەی بەردەوام بە ئێش و كوتراوییەوەتان هەیە، ئەمە دەتوانێت نیشانەی دروست ڕەفتارنەكردنی ئێوە بە جەستەتان و پێیەكانتان بێت.

هەوڵبدەن لە پێڵاوێكی ڕاحەتتر وئاسوودەتر سوود ببەن یان ئەگەر ئاوا كە گوشارێك تەحەمول دەكەن، لەدواییدا پێیەكانتان بخەنە نێو تەشتێك ئاوی گەرمەوە.

6_ئارتریت (Arthritis) هۆكاری ماندویەتی پێیەكان
ئارتریت هەمان نەخۆشی ئیلتیهابی ئێسك و پروسكە. ئیلتیهاب بەژان و هەڵاوسان و كەمی جووڵەوە هاوتایە. ئەم ئیلتیهابە دەتوانێت هۆكاری ئیلتیهابی هەبێت. بەهەرحاڵ ئەگەر هەستدەكەن پێیەكانی ئێوە هەڵاوساون و ژاندارن، باشترە گومان لە ئارتریت بكەن و لەگەڵ پزیشكێكدا ڕاوێژ بكەن.

7_پێدەچێت ئێوەش هیچ یەكێك لە كێشەكانیی سەرەوەتان نەبێت و هۆكاری ماندوویەتی پێیەكانتان ئەمە بێت كە ڕۆژانێكی سەختتان تێپەڕاندبێت، ئێوە بەبێ ئەوەی كە تێبگەن، خەریكن گووشار لەسەرخۆتان دروستدەكەن. بەپشوودانێكی چەندڕۆژە بەدڵنییایێەوە دەتوانێت دۆخی ئێوە باشتر‌ بكات.

ئایا ئێوە لە پێیەكانتاندا هەستی ماندوویەتی و لاوازێتی دەكەن؟ لە ئاسوودەیی پێڵاوەكانتان دڵنیان؟ وابیر دەكەنەوە چەند ڕێگایەكی باشتر بۆ باشتركردنی ئەم ماندویەتییە بوونی هەیە؟ ئێوەش زیاد بەقسەكان وخاڵەكانیی ئێمە كاری پێویست و زیادتر لەبارەیەوە ئەنجامبدەن ولێكۆڵینەوەی زانستی و عاقڵانەیتری بۆ بكەن.

بەپەلە