UEFA پاڵەوانێتییەکی نوێ بۆ یانەکانی ئەوروپا رێکدەخات

sharpress.net

95 جار خوێندراوه‌ته‌وه

03/12/2018‌

شارپرێس:
یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا (UEFA)رایگه‌یاند، لە وەرزی ٢٠٢١-٢٠٢٢ەوە بە دواوە، پاڵەوانێتییەکی نوێ لەسەر ئاستی یانەکان رێکدەخات.

یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا (UEFA) لە راگەیەندراوێکدا رایگه‌یاند، لە وەرزی ٢٠٢١-٢٠٢٢ەوە، پاڵەوانێتییەکی دیکە، جگە لە خولی یانە پاڵەوانەکان و خولی ئەورووپا، رێکدەخرێت.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، لە پاڵەوانێتییە نوێیەکەدا، ٣٢ یانە لە چوارچێوەی هەشت گرووپدا رکابەریی دەکەن و یارییەکان رۆژانی پێنجشەممە ئەنجامدەدرێن. ئەو یانانەی کە پێشەنگی گرووپەکانیانن، بە شێوەی راستەوخۆ دەپەڕنەوە بۆ قۆناغی ١٦.

ئەو یانانەی کە لە پلەی دووەمی گرووپەکانیاندان و ئەوانەش کە لە میانی خولی ئەورووپادا سێیەم بوون لە قۆناغی پلەی ئۆفی پاڵەوانێتییە نوێیەکەدا بەشداریی دەکەن و دوای ئەوەش یانە سەرکەوتووەکان دەگەنە قۆناغی ١٦.

لەدوای قۆناغی گرووپەکان، یارییەکان لەسەر شێوازی ماڵئاواییکردن لەدوای دۆڕان بەڕێوەدەچن و بەو شێوەیەش پاڵەوانی پاڵەوانێتییەکە دەست نیشان دەکرێت.

پاڵەوانی پاڵەوانێتییەکە، مافی ئەوە بەدەست دەهێنێت کە لە وەرزی دواتردا بەشداریی لە خولی ئەورووپادا بکات.
ه.م




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved