پاریس سانجێرمان نرخی فرۆشتنی ڕابیۆی دیاریكرد

sharpress.net

96 جار خوێندراوه‌ته‌وه

03/12/2018‌

شارپرێس:
یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نسی نرخی ده‌ستبه‌رداربوونی له‌ ئه‌دریان ڕابیۆی یاریزانی یانه‌كه‌ی دیاریكرد.

به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌كانی فه‌ره‌نسا، یانه‌ی پاریس سانجێرمان بڕیاریداوه‌ ده‌ستبه‌رداری ئه‌دریان ڕابیۆ بێت بۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌، له‌به‌رامبه‌ر 15 ملیۆن یۆرۆ.

راپۆرته‌ ڕۆژنامه‌وانیه‌كان باسیان له‌وه‌شكردوه‌، یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ ڕێككه‌وتنی كۆتایی كه‌ ڕابیۆ بگوازێته‌وه‌ كامپ نو.

هاوینی ئه‌مساڵ گرێبه‌سته‌كه‌ی ڕابیۆ له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریس سانجێرمان كۆتایی دێت، هاوكات رابیۆ ده‌یه‌وێت ڕیزی یانه‌كه‌ی جێبهێڵێت.

ڕ . ج





ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved