سۆلاری لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له‌گه‌ڵ ئیسكۆ هه‌ڵده‌داته‌وه‌

sharpress.net

63 جار خوێندراوه‌ته‌وه

03/12/2018‌

شارپرێس:
سانتیاگۆ سۆلاری ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی ئاماده‌یه‌ لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له‌گه‌ڵ ئیسكۆی یاریزانی یانه‌كه‌ی هه‌ڵبداته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌ی ئاس-ی ئیسپانی، سۆلاری ئاماده‌یی نیشانداوه‌ به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ئیسكۆ له‌یارییه‌كانی داهاتووی یانه‌كه‌ی به‌شداریی پێبكات، هه‌روه‌ها لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێش له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانه‌ هه‌ڵبداته‌وه‌.

له‌پێنج یاریی ڕابردووی ڕیاڵ مه‌درید دا كه‌ سۆلاری ڕاهێنه‌ری یانه‌كه‌یه‌، ته‌نیا 89 خوله‌ك ئیسكۆ یاریی كردووه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌، ئه‌و یاریزانه‌ ئاماده‌یی نیشانداوه‌ ڕه‌وشتی خۆی له‌نێو یاریگه‌ بگۆڕێت.

ڕ . ج







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved