هاری كه‌ین ڕیكۆردێكی نوێی تۆماركرد

sharpress.net

52 جار خوێندراوه‌ته‌وه

03/12/2018‌

شارپرێس:
هاری كه‌ین-ی یاریزانی یانه‌ی تۆتنهامی ئینگلیزی، بووه‌ گۆڵكاری دێربی باكوری له‌نده‌ن.

ڕۆژنامه‌كانی به‌ریتانیا بڵاویانكرده‌وه‌، هاری كه‌ین-ی ته‌مه‌ن 25 ساڵ به‌و گۆڵه‌ی له‌ یانه‌ی ئارسیناڵی تۆماركرد، بوه‌ گۆڵكاری دێربی باكووری له‌نده‌ن، ئه‌ویش به‌تۆماركردنی نۆ گۆڵ.

هاری كه‌ین له‌یارییه‌كه‌ی نێوان تۆتنهام‌و ئارسیناڵ له‌ خوله‌كی 34 دا له‌ڕێگه‌ی په‌ناڵتیه‌وه‌ گۆڵێكی بۆ یانه‌كه‌ی تۆماركرد.

ڕ . ج





ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved