شارپرێس:
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كاندیدی وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگریی‌و ناوخۆی دیاریكرد، بڕیاریشه سبه‌ینێ سێشه‌ممه له په‌رله‌مانی عێراق متمانه‌یان پێبدرێت.
ئاژانسی سكای نیوزی عه‌ره‌بی له‌زاری په‌یامنێره‌كانیه‌وه بڵاویكرده‌وه، عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، فه‌یسڵ جه‌ربا-ی وه‌ك كاندیدی وه‌زیری به‌رگریی ده‌ستنیشانكرد.
هاوكات هه‌ر به‌گوێره‌ی سكای نیوز، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاریداوه به كاندیدكردنی فالح فه‌یاز بۆ پۆستی وه‌زیری ناوخۆ.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه پێشتر موقته‌دا سه‌در-ی ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در، كاندیدكردنی فالح فه‌یازی بۆ پۆستی وه‌زیری ناوخۆ ڕه‌تكردبوه‌وه.
ڕ . ج