دێگۆ كۆستا لەبەرازیل نەشتەرگەری بۆ دەكرێت

sharpress.net

65 جار خوێندراوه‌ته‌وه

04/12/2018‌

شارپرێس:
یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید رایگەیاند یاریزانی یانەكەی دیگۆ كۆستا نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدەدرێت.

یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید راشیگەیاند، دێگۆ كوستا بەهۆی ئازار لەقاچی چەپی لەم هەفتەیە لەوڵاتی بەرازیل نەشتەرگەری بۆ دەكرێت.

دیگۆ كۆستا پێش 12 ساڵ تووشی ئەو پێكانە لەقاچی بووەو ئێستا تووشی هەمان پێكان بووەو لەرێگەی ئەو نەشتەرگەرییەوە چارەسەری تەواوی بۆ بكرێت.

هاوكات رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویكردەوە، كە بەهۆی ئەو پێكانەوە ئەو یاریزانە ئیسپانییە بۆ ماوەی 10 هەفتە لەیاریگاكان دووردەكەوێتەوە.

هـ ـ ح







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved