ئامێرێك سیستەمی چاودێری بۆ تەلەفزیۆن زیاد دەكات

جیهان

04/12/2018‌ 497 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەئەمریكا ئامێری "نیلسن" خراوەتە كار، كە تایبەتە بەدەنگی بەرنامە تەلەفزیۆنەكان‌و ئەو ئامێرەش لەتەلەفزیۆنە زیرەكەكان دەبەسرێت.

پێگەی "AdWeek" بڵاویكردەوە، كە ئەو ئامێرە بەسیستەمی تەكنەلۆژی "Gracenote" كار دەكات‌و دەتوانرێت چاودێری بەسەر مرۆڤەوە بكات.

شارەزایانی تەكنەلۆژی ئەمریكی ئەو هەنگاوە بەمەترسی دەزانن‌و رایدەگەیەنن، كە لەو رێگەیەوە دەزگا ئەمنییەكان دەتوانن چاودێری خەڵك بكەن.

ئەو سیستەمە لەپێنج شاری ئەمریكا خراوەتە كارو بەنیازن لەشارەكانی تریش ئامێرەكە بكەوێتە كارو تەواوی ئەمریكا بگرێتەوە.

هـ ـ ح