ئەو ناوچە نهێنییانەی "گوگڵ ماپ" ناتوانێت پیشانیان بدات

جیهان

04/12/2018‌ 658 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
خزمەتگوزاری "گوگڵ ماپس" ، كە خزمەتگوزاری نەخشەو شوێنەكانی سەر وەزی پێشكەش دەكات، بەڵام ناتوانێت بچێتە چەند ناوچەیەكی نهێنی.

رۆژنامەی "نیوز"ی ئستورالی بڵاویكردەوە، بەهۆی پارێزراوی نهێنی ئەو ناوچانە، گوگڵ ناتوانێت وێنەو نەخشەی ئەو شوێنانە نیشان بدات.

ئەو ناوچانەی گوگڵ ماپس بچێتە ناوی بریتین لە دورگەی مۆروروا لە بۆلنزیای فەرەنساو خانووی ژمار 2207 لەگەڕەكەی سیمۆر لەئۆهایۆی ئەمریكاو خانووی ستۆكتۆن -ئۆن- تیزی بەریتانی‌و بنكەی سەربازی تایوان‌و دوورگەی جانیت لەروسیا.

هەروەها ئەو خزمەتگوزارییە ناتوانێت بچێتە بنكەی سەربازی یۆنان‌و وێستگەی ئەتۆمی فەرەنساو بنكەی سەربازی هێزی تایبەتی پۆڵەنداو ناوچەی باسیۆ دی لۆس نارانخوس لەئیسپانیاو دوورگەی خەیاڵ.

هـ ـ ح