بڕیاری بەكارهێنانی تەكنەلۆژیای ڤار لەخولی یانە پاڵەوانەكان

sharpress.net

60 جار خوێندراوه‌ته‌وه

04/12/2018‌

شارپرێس:
یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا (یۆیفا) بڕیاریدا لەم وەرزەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا تەكنەلۆژیای ڤار بەكاربهێنێت.

ئەژماری تایبەتی یۆیفا لە "تویتەر" بڵاویكردەوە، دوای ئەنجامدانی رێكارییەكان، یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا بڕیاریداوە تەكنەلۆژیای ڤار بەكاربهێنێت.

ئەژمارەكە بڵاویشیكردەوە، كە تەكنەلۆژیاكە، لەیارییەكانی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكان بەكار دێت.

لەیارییەكانی مۆندیالی روسیاوە فیفا تەكنەلۆژیای ڤار بەكاردەهێنێت، كە هاوكارێك دەبێت بۆ ناوبژیوان لەیارییەكان تا هەڵەی كەمتر بكەن‌و یۆیفاش دەیەوێت هەمان رێگە بگرێتە بەر.

هـ ـ ح







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved