8 سودی هەیە.. لەوەرزی سەرمادا ئاو زۆر بخۆنەوە

تەندروستی

04/12/2018‌ 2249 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئاو بەزۆری مادەیەكی لەبیركراو بەهەژمار دێت، چونكە لە زۆربەی كاتەكاندا بەئاسانی بەردەستە. 

لەنیوەی دووەمی ساڵدا كەهەوا بەرەو ساردبوون دەچێت، نیشانەی ڕواڵەتی پێویستێتی جەستە بە ئاو كەمدەبنەوە و بەداخەوە نیشانەكانی دووەمی وەكوو  ماسولكەگیران، تووندبوونی هەناسە و سەرئێشەی دڕێژخایەن دەردەكەون.

بەڵام باسەكە لەوەدایە لە وەرزەكانی سارددا ئاوا نییە،   لەئەنجامدا ڕادەی كەمتر ئاو دەنۆشین بە بەراورد بەوەی، كە هاوینان بە ئارەقەكردن و هەستی تینوویەتی لەكەمئاوی جەستەمان تێدەگەین و ئاوی پێویست دەخۆینەوە، لەئێستادا دەبێت تەنانەت لە وەرزەكانی ساردی ساڵیشدا، بەپێی پێویست ئاو بنۆشنەوە.

ڕێگریكردن لە كزانەوەی گەدە
نەنۆشینی ئاو دەتوانێت ڕیفڵاكسی ترشی گەدەی بەدواوە بێت.

ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ماندوویەتی لەڕاده
كەمێتی ئاو یەكەمین هۆكاری ماندوویەتییە و دەتوانێت ڕادەی وزە كەمبكاتەوە. لەبەرئەوە ماسولكەكان پێویستی بە دەوروبەری هاوسەنگی ئیلیكترۆلێت بۆ ئەنجامی چالاكییەكان دەبن.

ڕێگریكدن لە قەبزی
كەمی ئاو، سیستەمی (دەفع) خەلەل تێدەخات و دەبێتە هۆی مانەوەی مەوادی ژەهری له جەستەدا. لەئاوا هەلومەرجێك، ئاوی پێویست بۆ چالاكیی، لە ئەندامەكانی ناوخۆییەوە دابین دەبێت و هەر ئەمەش دەبێتە هۆی قەبزێتی

ڕێگریكردن لە ژانی جومگەكان
كەمئاوی شكانەوەی كڕكڕاگەكانی بەدوادا دێت و دەبێتە ڕێگر  لە كاركردنی دروستی ئەوان. كاتێك كڕكڕاگەكان لاواز دەبن، نێوان جومگاكان لێكخشان دروستدەبێت و زیانلێكەوتنی ئەوانی بەدوادا دێت.

ڕێگریكردن لە پشت ئێشە
ئاوی هەبوو لە فەقەرەی دڕكەمۆخ نزیكەی لە75% ی كێشی جەستە تەحەمول دەكات. ئەگەر ئاوی هەبوو لە نێوان فەقەرەكان لەنێو بچێت، كارایی ئەو تووشی گرفت دەبێت و دەبێتە هەستی ژاندارێتی لە ناوچەی كەمەرەوە.

كەمكردنەوەی سەرئێشە
كەمیی ئاو لە جەستە لە هۆكارەكانیی دروستكردنی سەرئێشە لاسەرە. ژانی لاسەر زۆربەی بەهۆكاری بەربڵاوی زیاتر لە ڕادەی ڕەگە خوێنییەكان لە كاتی سترێسدایە، گەرما و هەستیاری بە مەوادی خۆراكی بەدی دێت. كەمئاوی جەستە دەتوانێت هەركام لەم فاكتۆرانە زیاد بكات.

وشكبوون ولاوازبوونی پێست یەكێك لە ئەنجامەكانیی نەبوونی بەكارهێنانی ئاوی پێویستە. نۆشینی بڕی پێویستی ئەو دەتوانێت ببێتە هۆی شەفافبوونی پێست.

ڕێگری كردن لە هەڵاوسانی ئەندامانیی جەستە
لە هەلومەرجی تونددا جەستە دەست بە خەزنكردنی ئاوی هەبوو لە جەستەدا دەكات و ئەمەش بەزۆری لە ئەندامگەلێكی وەكوو ڕووخسار، دەست یان پێ بەدی دێت.

بۆ سەرهەڵدانی هەركام لەم كێشە ئاماژەپێكراوانە، هەوڵبدەن هەمیشە دەبەیەكی ئاوتان پێبێت، بەڵام لەنۆشینی ئاوی زۆر سارد وازبێنن، چوونكە بۆ جگەر زیانبەخشە.

هەروەها دەتوانن بەدرێژایی ڕۆژ لە هەندێك خواردنەوەی وەكوو چای سەوزیش سوود ببەن، بەڵام بەكارهێنانی كافیئیندار و كحولدار، كەهەردووكیان كەمیی ئاوی جەستە توندتر دەكەن، تاڕادەی پێویست بوەستێنن.