میسی خراپترین ژمارەی 12 ساڵی رابردوو تۆماردەكات

sharpress.net

110 جار خوێندراوه‌ته‌وه

04/12/2018‌

شارپرێس:
لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە، جگە لەوەی تۆپی ئاڵتوونی بۆ ئەمساڵ نەبردەوە، خراپترین ئاستی 12 ساڵی رابردووشی تۆماركرد.

لیۆنێل میسی لەدیاریكردنی باشترین یاریزانەكانی جیهان لەلایەن گۆڤاری فرانس فتبوڵ لەپلەی پێجەم بوو، ئەوەش لەدوای لۆكا مۆدریچ‌و كریستیانۆ رۆناڵدۆو ئەنتوان كریزمان‌و كیلیان مباپی.

رۆژنامەی ماركا بڵاویكردەوە، یەكەم جارە میسی لەسێ‌ پلەی یەكەمی ریزبەندی باشترین یاریزانان نەبێت لەماوەی 12 ساڵی رابردوو.

میسی پێشتر پێنج جار تۆپی ئاڵتوونی بردووەتەوە، كە ساڵی رابردوو ئاستی وەك پێویست نەبوو، بۆیە نەیتوانی كرێبڕكێی بردنەوەی ئەو نازناوە بكات.

هـ ـ ح







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved