ریاڵ مەدرید ژمارەی بەرشەلۆنەی لەتۆپی ئاڵتوونی یەكسانكردەوە

sharpress.net

87 جار خوێندراوه‌ته‌وه

04/12/2018‌

شارپرێس:
لۆكا مۆدریچی كرواتی‌و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید، لەلایەن گۆڤاری "فرانس فتبۆڵ" بەباشترین یاریزان دیاریكراو تۆپی ئاڵتوونی بردەوە.

لۆكا مۆدریچ یەكەم یاریزانی دەرەوەی هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین‌و پرتوگال بوو، كە لەدوای لیۆنێل میسی‌و كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەو نازناوەی بردەوە، ئەوەش لەدوای ساڵی 2007.

مۆدریچ 44 یاریزان بوو ئەو نازناوەی بردەوە، كە لەساڵی 1956 دابەشدەكرێت.

كرواتیا وڵاتی ژمارە 20 كە یاریزانێكی نازناوی تۆپی ئاڵتوونی بەرێتەوە.

مۆدریچ حەوتەم یاریزانی ریاڵ مەدریدە ئەو نازناوە دەباتەوە، ئەلفریدو دی ستیفانۆ و ریمۆن كوبا و لویس فیگو و رۆناڵدۆ و فابیۆ كاناڤارۆ و كریستیانۆ رۆناڵدۆ.

ریاڵ مەدرید ژمارەی بەرشەلۆنەی لەبردنەوەی تۆپی ئاڵتوونی یەكسانكردەوە، كە 11 جار یاریزانانی ئەو دوو یانەیە تۆپەكەیان بردووەتەوە.

مۆدریچ هەشتەم یاریزانی رۆژهەڵاتی ئەوروپایە ئەو نازناوەی بردووەتەوە.

هـ ـ ح







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved