ناوی 8 كاندیدەكەی عادل عەبدولمەهدی بۆ پۆستە وەزارییەكان

عیراق

04/12/2018‌ 2310 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ناوی 8 كاندیدەكەی عادل عەبدولمەهدی بۆ پۆستە وەزارییەكانی كابینەكەی بڵاوكرایەوە، كە ئاراستەی پەرلەمان كراوە.

بەپێی لیستەكە فالح فەهد فەیسەڵ فەیاز، بۆ وەزیری ناوخۆ، فەیسەڵ جەربا، بۆ وەزیری بەرگری، قوسەی عەبدولوەهاب سوهێل، بۆ وەزیری خوێندنی باڵا.

هەر بەپێی لیستەكە ، سەبا خەیرەددین تائی، بۆ وەزیری پەروەردە، عەبدولئەمیر حەمدانی، بۆ وەزیری رۆشنبیری، هەنا‌و عەمانوئێل گۆرگیس، بۆ وەزیری كۆچ و كۆچبەران، نوری ناتق دلێمی، بۆ وەزیری پلاندانان، دارا نورەدین، بۆ وەزیری داد.

بڕیارە ئەمڕۆ سێ‌ شەممە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆببێتەوەو دەنگ لەسەر ئەو كاندیدانە بدات‌و پێكهاتەی كابینەكەی عادل عەبدولمەهدی تەواو بكات.

هـ ـ ح