شارپرێس:
سه‌رۆكی حزبی ده‌عوه ده‌ڵێ، ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عێراق له‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌دایه، كه یان ده‌بێت ده‌نگ به هه‌شت وه‌زیره‌كه‌ی كابینه‌ی حكومه‌ت بدات، یان عێراق به‌ره‌و ئاژاوه ده‌چێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه نوری مالكی، سه‌رۆكی حزبی ده‌عوه په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، "په‌رله‌مانی عێراق ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی راسته‌قینه‌دایه، كه یان ده‌بێت ده‌نگ بدات به‌و ناوانه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران به‌گوێره‌ی ده‌ستوور پێشكه‌شی كردون، یان عێراق به‌ره‌و ئاژاوه ده‌چێت".
بڕیاره ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عێراق كۆببێته‌وه، بۆ متمانه‌دان به‌و هه‌شت وه‌زیره‌ی له‌كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیران تا ئێستا متمانه‌یان پێنه‌دراوه، ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م ئه‌و پڕۆسه‌یه‌دا بوه‌ته كێشه، ڤیتۆی موقته‌دا سه‌در، ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در-ه له‌سه‌ر فالح فه‌یاز كه كاندیدی پۆستی وه‌زیری ناوخۆیه.
ڕ . ج