بوفۆن نهێنیه‌كی مانه‌وه‌ی یاریزانه‌كانی یۆڤانتۆس ئاشكراده‌كات

sharpress.net

85 جار خوێندراوه‌ته‌وه

04/12/2018‌

شارپرێس:
جیانلویجی بوفۆن، گۆڵپارێزی پێشووی یانه‌ی یۆڤانتۆسی ئیتاڵیی ئاشكرایكرد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ په‌یوه‌ندی به‌یانه‌ ئیتاڵییه‌كه‌وه‌ كردوه‌، به‌شێك له‌یاریزانه‌كانی ئه‌و یانه‌یه‌ بریاری مانه‌وه‌یان داوه‌.

بوفۆن كه‌ ئێستا گۆڵپارێزی یانه‌ی پاریس سانجێرمانه‌ ڕایگه‌یاند، "پاش چه‌ندین وه‌رزی دور و درێژ له‌گه‌ڵ یانه‌ی یۆڤانتۆس، بڕیارمدا یانه‌كه‌ جێبهێڵم، به‌ڵام له‌و یانه‌یه‌دا چه‌ندین یاریزانی دیكه‌ هه‌بوو كه‌ ده‌یانویست یانه‌كه‌ جێبهێڵن، به‌ڵام له‌به‌ر كریستیانۆ ڕۆناڵد له‌یانه‌كه‌ مانه‌وه‌".

بوفۆن هیواداره‌ یانه‌ی یۆڤانتۆس ‌و پاریس سانجێرمان له‌یارییه‌كانی چامپیۆنزلیگی ئه‌م وه‌رزه‌ ڕوبه‌ڕووی یه‌ك ببنه‌وه‌، به‌ێم وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێ، هیواداره‌ ئه‌وه‌ له‌یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگدا ڕوونه‌دات.

ڕ . ج







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved