شارپرێس:
ئه‌و مۆڵه‌ته‌ی ئه‌مریكا بۆ حكومه‌تی عێراقی د‌یاریكردبوو تا ده‌ستبه‌رداری مامه‌ڵه‌ی كڕینی غاز بێت له ئێران، ورده ورده به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت، تا ئێستاش حكومه‌تی عێراق نه‌یتوانیوه جێگره‌وه‌ی ئێران بۆ دابینكردنی غازی سروشتیی بدۆزێته‌وه.
پاش سێ هه‌فته‌ی دیكه‌ی ئه‌و مۆڵه‌ته 40 ڕۆژییه‌ی ئه‌مریكا بۆ حكومه‌تی عێراقی د‌یاریكردبوو، كه تیایدا ده‌ستبه‌رداری كڕینی غاز له‌ئێران بێت، كه ئه‌و غازه‌ی عێراق له‌ئێرانی ده‌كڕێت، سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كیبه‌گه‌ڕخستنی وێستگه كاره‌باییه‌كانه، به‌وه‌ش عێراق دوای سێ هه‌فته‌ی دیكه عێراق ده‌كه‌وێته كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌وه، كه ده‌بێت له‌نێوان ئه‌مریكا‌و ئێران، یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێت.
محه‌مه‌د كه‌ریم كه په‌رله‌مانتارێكی هاوپه‌یمانی فه‌تح-ه له په‌رله‌مانی عێراق‌و هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی نزیكه له‌ئێرانه‌وه ده‌ڵێ:"ناكرێت عێراق بچێته پاڵ واشنتۆن بۆ پابه‌ندبوون به سزاكانی سه‌ر ئێران، چونكه عێراق وڵاتێكه خاوه‌ن سه‌روه‌ریی بڕیاردانی خۆیه‌تی".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی هاوپه‌یمانی فه‌تح پێشی وایه، دۆناڵد تره‌مپ-ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌دروستكردنی قه‌یران بۆ عێراق‌و وڵاتانی دیكه، ده‌شڵێ:"ده‌سه‌ڵاتی یاسا دانان‌و جێبه‌جێكردن بڕیارده‌ده‌ن له‌عێراق نه‌ك تره‌مپ".
پێش ئه‌وه‌ی مۆڵه‌ته 40 ڕۆژییه‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ عێراق كۆتایی بێت، واشنتۆن پێشنیازی دۆزینه‌وه‌ی جێگره‌وه‌یه‌كی بۆ حكومه‌تی عێراق كردوه، كه له‌بری ئێران، غاز بۆ وێستگه كاره‌باییه‌كانی عێراق دابین بكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ عێراق بوه‌ته كێشه، هه‌ڕه‌شه به‌رده‌وامه‌كانی ئێرانه، كه ئه‌گه‌ر بێتوو عێراق بچێته پاڵ ئه‌مریكا‌و پابه‌ندبێت به‌سزاكانی ئه‌مریكاوه، ئه‌وا كێشه‌ی گه‌وره بۆ عێراق دروستده‌كه‌ن.
تا ئێستا عێراق له‌نێوان ئه‌مریكا و ئیران‌دا، نه‌یتوانیوه یه‌كێك له‌و دوو وڵاته هه‌ڵبژێرێت، گه‌رچی كات ده‌ڕوات‌و مۆڵه‌ته‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ عێراق كۆتایی دێت، خۆ ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عێراق نه‌توانێت تا به‌ر له كۆتایهاتنی مۆڵه‌ته‌كه چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و كێشه‌یه بدۆزێته‌وه‌و به‌رده‌وام بێت له مامه‌ڵه‌ی وزه له‌گه‌ڵ ئێران، ئه‌وا عێراق ده‌بێته یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ی به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونیه‌وه به سزاكانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر تاران، ئه‌ویش دووچاری سزا ده‌بێت.
ر . ج