شارپرێس:
كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ دەنگدان بە هەشت وەزیری كابینەی عادل عەبدولمەهدی به‌هۆی دروستبوونی شه‌ڕ و پێشوییه‌وه بۆ دووه‌مجار له‌سه‌ر یه‌ك دواخرا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه په‌رله‌مانی عێراق بۆ ته‌واوبووكردنی پێكهاته‌ی كابینه‌ی عادل عه‌بدولمه‌ندی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبووه‌وه، سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر دواخرا ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ند فراكسیۆنێك بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان كرد.
هاوكات جگه له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان كه له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماده‌بوو، چوار ئه‌ندامی دیكه‌ی په‌رله‌مان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بوون، ئه‌وانیش دوو په‌رله‌مانتاری نه‌وه‌ی نوێ و كۆمه‌ڵی ئیسلامی بوون.
دوای ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه به ئاماده‌بوونی 167 په‌رله‌مانتار ده‌ستێكرد به‌هۆی دروستبوونی پشێویی و ئاڵۆزییه‌وه كۆبونه‌وه‌كه بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك دواخرا.
ه.م