شارپرێس:
به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق ئەمڕۆ سێشەممەلە بەغدا له‌گه‌ڵ جوبران باسیل، وەزیری دەرەوە و کاروباری کۆچبەرانی لوبنان كۆبووه‌وه و بانگهێشتنامەیەکی فەرمی بۆ ئامادەبوون لە کۆنگرەی باڵای ئابووری عەرەبی پێگه‌یشت.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك كۆماری عێراق، له دیدارەکە وەزیری دەرەوەی لوبنان بانگهێشتنامەیەکی فەرمی لە میشیل عون سەرۆکی لوبنانەوە گەیاندە به‌رهه‌م ساڵح بۆ ئامادەبوونی لە کۆنگرەی باڵای ئابووری عەرەب لە بەیروت،.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌رهه‌م ساڵح رایگه‌یاتدووه، عێراق هەوڵ دەدات باشترین پەیوەندی هەبێت لەگەڵ دراوسێکانی و وڵاتانی عەرەبیدا، هەروەها هەوڵ دەدات بۆ هێنانە کایەیی قۆناغێکی نوێی هاریکاریی بونیادنەر و سەرکەوتوو لە هەموو ئاستەکاندا بەجۆرێک خزمەت بە ھەردوو گەل و وڵات بکات.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، به‌رهه‌م ساڵح هه‌روه‌ها ئاماژەیکردووه بۆ پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات کە پەیوەندییەکی توند‌و تۆڵ و مێژویی عێراق و لوبنان پێکەوە دەبەستێتەوە.
هه‌روه‌ها داوایكرد، ئاسانکاری بۆ دابینکردنی ڤیزای خوێندکاران و وەبەرهێنەرانی عێراقی بۆ لوبنان بكرێت، هاوكات رۆڵی بەشداریکردنی لوبنانی لە سەرلەنوێ ئاوەدانکردنەوەی ناوچە رزگار کراوەکانی بە بایەخەوە خستەڕو کە کۆمپانیاکانی لوبنانیەکان توانیویانە بە شێوەیەکی کاریگەر بەشداری بکەن لەم پرۆسەیەدا.
ه.م