شارپرێس:
عێراق چەند وێنەیەکی قاسم سولەیمانی لە تۆڕە
کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە.
ئەمرۆ سێشەممە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
وێنەیەکی قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودسی سەربە سوپای پاسدارانی ئێران بڵاوکراوەتەوە
کە سەردانی مزگەوتی (ئوم تبولی) سوننەکانی کردووە لە شاری بەغدا و، لەگەڵ مەهدی
سومەیدەعی موفتیی سوننەکان کۆبووەتەوە.
لە وێنەکاندا جگە لە قاسم سلێمانی ئەبو
مەهدی موهەندیس سەرۆکی دەستەی هێزەکانی حەشدی شەعبیش دەرکەوتوە.
لە دوای دەستپێکردنی شەڕی داعش و
دامەزراندنی هێزەکانی حەشدی شەعبی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش، قاسم سلێمانی
بەشێوەیەکی بەرچاو لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق بیراوە و هەندێک جاریش سەرپەرشتی
ئۆپراسیۆنەکانی کۆنترۆڵکردنەوەی چەند ناوچەیەکی کردووە لە دژی داعش.
هـ ـ ر