سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید هۆکاری بەدەستهێنانی خەڵاتی باڵۆندۆر لەلایەن مۆدرێجەوە ئاشکرا دەکات

sharpress.net

105 جار خوێندراوه‌ته‌وه

04/12/2018‌

شارپرێس:
سەرۆکی ریاڵ مەدرید ئەو هۆکارەى ئاشکراکرد کە واى کردوە مۆدریچ تۆپی ئاڵتون بەدەست بهێنێت نەک رۆناڵدۆ.


پاش ئەوەى مۆدریچ لەلایەن گۆڤاری فرانس فوتبۆڵەوە خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی پێدراو وەک باشترین یاریزانی جیهان دیاریکرا، پیرێزی سەرۆکی ریاڵ مەدرید هۆکارەکەى ئاشکراکرد
پیرێز رایگەیاند: مۆدریچ لە چەند ساڵێ رابردودا بەردەوام یەکێک بوە لە باشترین یاریزانەکانی جیهان.


وتیشی: زۆر کەس دەڵێن رۆناڵدۆ شایستەى تۆپی ئاڵتون بووە، بەڵام بە برواى من مۆدریچ شایستە تر بوو چونکە ئەو بە درێژایی وەرزەکە ئاستی بەرز بوەو هەر لەیەکەم یارییەوە تا دواین یاریی وەرزی رابردوو بە ئاست بەرزی یاریی کردوە.


لەکۆتایی قسەکانیشیدا پیرێز باسی لەوە کرد کە لە ساڵێ 2012ەوە کاتێک گرێبەستیان لەگەڵ مۆدریچ ئیمزاکردوە زانیویانە کە رۆژێ لە رۆژان تۆپی ئاڵتون دەباتەوە


هـ ـ ر






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved