ڕیاڵ مەدرید چاوی لە گواستنەوەی دیبالایە

sharpress.net

85 جار خوێندراوه‌ته‌وه

04/12/2018‌

شارپرێس:
لە گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا، یانەی ریال مەدرید چەند یاریزانێکی سوپەر دەگوازێتەوە یانەکەی و یەکێک لە یاریزانەکانیش دیبالایە.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە “لە هاوینی داهاتوودا یانە شاهانەکە گرێبەست لەگەڵ پاولۆ دیبالا واژۆ دەکات و دەیکاتە شوێنگرەوەی گاریس بەیڵ".

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئاماژەی بەوەداوە "لۆس گالاکتیکۆس سوورە لەسەر گواستنەوەی ئەو یاریزانە و لە ئێستاوە کار بۆ گواستنەوەی دەکات، هەروەها یانەکە ئامادەیە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ بدات بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی دیبالا".

جگە لە ریال مەدرید چەند یانەیەکی دیکەش هەوڵی گواستنەوەی دیبالا دەدەن، بەڵام نزیکترین یانە بۆ ئەوەی یاریزانە ئەرجەنتینییەکە پەیوەندی پێوە بکات یانەی ریال مەدریدی ئیسپانییە.

هـ ـ ر






ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved