عەبدول‌مەهدی: هیچ کاندیدێکی دیکە بۆ پۆستە وزارییەکان پێشکەش ناکەین

عیراق

04/12/2018‌ 589 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق ڕایدەگەێنت "كاندیدی نوێ بۆ پڕكردنەوەی پۆستە وەزارییەكان پێشكەش ناكەن".

شەوی سێ‌شەممە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندوە "بەهیچ شێوەیەك كاندیدی نوێ بۆ پڕكردنەوەی پۆستە وەزارییەكان پێشكەش ناكەن‌و چاورەِوانی رێككەوتنی پەرلەمانن بۆ متمانە بەخشین بەو 8 كاندیدەی ئەمڕۆ پێشكەش كران".

عادل عەبدول‌مەهدی ئاماژەی بەوەشداوە "چاوەڕوانی پەرلەمانی عێراق دەكەین بۆ تەواوكردنی كابینە وەزارییەكەو دەنگدان بەو كەسانەی بۆ ئەو وەزارەتانەی كە ماون، یەكلابكرێنەوە".

عادل عەبدولمەهدی ئەوەشی وتوە "گرژی‌و ئاڵۆزییەكانی ناو دانیشتنەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران، رێگربون لەیەكلاكردنەوەی وەزارەتەكانی كابینەی حكومەت".

سەرۆك وەزیرانی عێراق وتوشیەتی بەهەمو شێوەیەك بەرەنگای گەندەڵی لە وڵاتدا دەبینەوەو تائێستا زیاتر لە 13 هەزار دۆسیەی گەندەڵی لەدەستەی نەزاهە كراوەتەوەو لێكۆلێنەوە لەبارەیانەوە دەستیپێكردووە".

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە هەر ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ به‌ئاماده‌بونی‌ عادل عەبدولمەهدی، ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق كۆبوه‌وه‌، به‌مه‌به‌ستی‌ متمانە بەخشین بە 8 كاندیدی پۆستە وەزارییەكانی‌ كابینه‌ی‌ نوێی‌ حكومه‌تی‌ عێراق كه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه‌ پێشكه‌شی‌ په‌رله‌مان كرابو، به‌ڵام به‌هۆی‌ ناكۆكی‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانه‌وه‌ له‌سه‌ر كاندیده‌كان، متمانه‌یان پێنه‌دراو دانیشتنه‌كه‌ بۆ رۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌ی‌ داهاتو دواخرا.


هـ ـ ر