مۆرینیۆ ناڕازییە

sharpress.net

63 جار خوێندراوه‌ته‌وه

05/12/2018‌

شارپرێس:
خۆزێ‌ مۆرینیۆی پرتوگالی‌و راهێنەری یانەی مانچستەر یونایتید ناڕازییە لەیاریزانەكانی یانەكەی.

خۆزێ‌ مۆرینیۆ بەهۆی خراپی ئاستی یاریزانەكانی یانەی مانچستەر لەیاریزانەكانی ناڕازییەو لەو بارەشەوە چەندین جار، ناڕەزاییەكەی بەئاشكرا دەبربڕیوە.

بەپێی رۆژنامەی میرۆر لەدوای یاری مانچستەرو ساوسهامتۆن، ئەو ناڕەزاییەی بەیاریزانەكانی گەیاندووەو داوای ئەوەی لێكردوون، كە ئاستی خۆیان بەرزبكەنەوە.

هەر بەپێی رۆژنامەكە ئەو راهێنەرە پرتوگالییە بەیاریزانەكانی یانەی مانچستەری راگەیاندووە، كە دەبێت بۆ یاری داهاتوو بەرانبەر یانەی ئەرسیناڵ ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن‌و ئەو یارییە بەرنەوە.

هـ ـ ح







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved