بەرشەلۆنە ماوەی دووركەوتنەوەكەی رافینیا رادەگەیەنرێت

sharpress.net

61 جار خوێندراوه‌ته‌وه

05/12/2018‌

شارپرێس:
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ماوەی دووركەوتنەكەی رافینیای یاریزانی راگەیاند، كە تووشی پێكان بووە.

رافینیا ئەلكانتارا لەئەژنۆی راستی تووشی پێكان بووە، ئەوەش لەیاری یانەی بەرشەلۆنەو ئەتلەتیكۆ مەدرید لەخولی ئیسپانی.

بەپێی پێگەی فەرمی یانەی یانەی بەرشەلۆنە ئەو یاریزانە بەهۆی ئەو پێكانەوە، رافینیا كە نەشتەرگەری بۆ دەكرێت، ماوەی شەش مانگ لەیاریگاكان دووردەكەوێتەوە.

ئەو یاریزانە لەژێر چاودێری تیپی پزیشكی یانەی بەرشەلۆنە نەشتەرگەرییەكەی بۆ دەكرێت‌و بەم نزیكانەش ئەو نەشتەرگەرییەی بۆ دەكرێت.

هــ ـ ح







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved